ترامپ باجی گومرگی لەسەر چین بۆ 125% بەرز کردەوە
پەیامی کورد ... ترامپ باجی گومرگی لەسەر چین بۆ 125% بەرز کردەوە
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند : باجی گومرگی لەسەر چین بۆ 125% زیاد دەکەین و ئەم بڕیارە دەست بەجێ دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ترووس، بڵاوی کردەوە، لەبەرئەوەی چین ڕێز لە بازاڕە جیهانییەکان ناگرێت، لێرەوە ئەو باجە گومرگییە زیاد دەکەم کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر چین دا سەپێندراوە لە 104%ـەوە بۆ 125%، کە دەستبەجێ کاریگەر دەبێت.
هاوکات، ترامپ هیوادارە لە داهاتوویەکی نزیکدا چین درک بەوە بکات کە ڕۆژانی دادۆشینی ئەمریکا و ووڵاتانی دیکە کۆتایی پێ هاتووە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردەوە، ئەم بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگییە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ووتیشی: زیاتر لە 75 ووڵات پەیوەندییان بە نوێنەرانی ئەمریکاوە کردووە، بۆ دانووستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگە بازرگانییەکان، گومرگی و دەستکاریکردنی دراو.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە