ترامپ بیر لە سەپاندنی سزاگەلێک بۆ سەر ڕووسیا دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ترامپ بیر لە سەپاندنی سزاگەلێک بۆ سەر ڕووسیا دەکاتەوە
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ بیر لە سزاکانی سەر ڕووسیا دەکاتەوە، چوونکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پووتین بەرەو خراپی دەڕوات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بابەتە بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان ڕاگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر مۆسکۆ دەکاتەوە لەم هەفتەیەدا (لە ڕۆژانی داهاتوودا) بەهۆی بێزاری لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بەردەوامی و خاوبوونەوەی خێرایی دانوستانەکانی ئاشتی.
یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، پێدەچێت سزاکان سنووردارکردنی نوێی بانکی لەخۆ نەگرێت، بەڵام بژاردەی دیکە بۆ فشارخستنە سەر ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لەبەرچاو دەگیرێن، لەوانە ئاگربەستی 30 ڕۆژە کە ئۆکرانیا پاڵپشتی دەکات.
هەروەها ڕەنگە ترامپ بڕیار بدات سزای نوێ نەسەپێنێت.
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە باسی لە ئەگەری سەپاندنی سزا نوێیەکان کرد و ڕایگەیاند کە "بە ڕەهایی" بیر لەو سزایانە دەکات. ترامپ ناڕەزایی خۆشی لە بەردەوامی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەربڕی کە ووڵامێک بوو بۆ هێرشەکانی کیێڤ بۆ سەر ژێرخانی ئابووری.
هەروەها ترامپ لە دانووستانەکانی ئاشتی بێزار بووە، بە ووتەی کەسانی ئاشنای ئەو بابەتە و ئەگەر پاڵنەری کۆتایی شکستی هێنا، ڕەنگە بە تەواوی دەست بەرداری دانووستانەکان بێت، ئەمەش گۆڕانکارییەکی دراماتیک بۆ سەرکردەیەک کە بەڵێنی دابوو لە یەکەم ڕۆژی سەرۆکایەتی دا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.
ڕوون نییە ئەگەر ئەمریکا لە پڕۆسەی ئاشتی بکشێتەوە چی ڕوودەدات، و ئایا ترامپ بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکراین .
کارۆلین لیڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ ووتی: ترامپ بە ڕوونی دەیەوێت ڕێککەوتنی ئاشتی بە دانوستان بکرێت، هەروەها بە ژیرانە هەموو بژاردەکانی لەسەر مێزەکە هێشتووەتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پێشهاتەکان نیشانەی تاریکییەکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ڕووسیادا، کە تەنانەت لە چەند مانگی ڕابردووش دا ناجێگیری هەبووە. ترامپ بەو بڕوایەی کە پەیوەندییە کەسییەکانی لەگەڵ پووتین بەهێزە و پێگەیەکی ناوازەی هەیە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان، هاتە ناو کۆشکی سپی. بەڵام ترامپ نەیتوانیوە ئیمتیازاتی گەورە لە پووتین بۆ ئاشتی لەگەڵ ئۆکراین دەربهێنێت و بەم دواییە پووتین لە ووڵامی هێرشەکانی کیێڤدا شەڕەکەی پەرەپێداوە.
دوای چەند کاتژمێرێک لە لێدوانەکانی ترامپ ڕۆژی یەکشەممە، ڕووسیا گەورەترین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئۆکراین لە شەوێکدا تا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ئەنجامدا. ڕووسیا ئەو هێرشانەی بە تۆڵەسەندنەوە لە بۆردومانەکانی ئۆکراین لە ناوخۆی ڕووسیا وەسف کرد.
بەگوێرەی میدیا ئەمریکییەکان، لە چەند مانگی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، هەڵوێستی ترەمپ بەرامبەر پوتین چەندین جار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. ناوبراو هەم پێشنیاری سزای نوێی کردووە و هەم لێدوانی تووندی دژ بە پووتین، هەروەها باسی لە دابەزاندنی بەربەستە بازرگانییەکان و کردنەوەی ڕووسیا بەڕووی وەبەرهێنانی ئەمریکی دا کردووە.
ماوەی چەند هەفتەیەکە ترامپ بەرەنگاری فشارەکانی بووەتەوە بۆ ئەوەی ڕووسیا بە تاوانبارکردنی ئاگربەستێک کە ئۆکراین پاڵپشتی دەکات قبووڵ نەکات. هاوپەیمانەکانی وەک سیناتۆر لیندسی گراهام لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ترامپ بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە پوتین بەدوای ڕێککەوتنێکدا ناگەڕێت و تەنها سزادان دەیگەیەنێتە دانوستانێکی جددی.
بەڵام بەرپرسان دەڵێن سێ دیدگای سەرەکی کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوەی ترامپ هەبووە. یەکەم: ناڕەزایی ترامپ لە سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، کە پێی وایە بە پاڵنانی سزاکان گرژییەکانی زیاتر کردووە.
هەروەها ترامپ ڕۆژی یەکشەممە لە پۆستێکی تویتەردا هێرشی تووندی کردە سەر زێلێنسکی و وتی سەرۆکی ئۆکراین بە قسەکانی خۆی "هیچ چاکەیەک لەگەڵ ووڵاتەکەی ناکات".
بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ترامپ هەروەها پێی وابوو کە سزای زیاتری ڕووسیا توانای جەنگی کەم ناکاتەوە بەڵکوو ڕێگری لە هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا دەکات. لە کۆتایی دا ترامپ پێیوابوو کە پووتین دەناسێت و وەک چاکەیەکی شەخسی کۆتایی بە شەڕەکە دەهێنێت.
هاوکات ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاش فشارەکانی لەسەر ڕووسیا زیاد کردووە.
گراهام هاوکات لەگەڵ سیناتۆر ڕیچارد بلومنتال، پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش کردووە کە سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت و باجی قورس بەسەر ئەو ووڵاتانەدا دەسەپێنێت کە نەوت و گاز و یۆرانیۆمی ڕووسیا دەکڕن، پڕۆژە یاسایەک کە زیاتر لە ٨٠ سیناتۆری دیکە پاڵپشتییان کردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئێستا ترامپ ڕێگایەک پەیڕەو دەکات کە سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا پێشتر گرتویانە بەر: ڕێگایەک بۆ هەوڵدان بۆ کارکردن لەگەڵ ڕووسیا کە دواجار "شکستی هێنا". ترامپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر لە دەسەڵاتدا بووایە، ڕووسیا داگیرکەری ئۆکراینی نەدەکرد و چەندین جاریش ڕایگەیاندووە کە دەتوانێت بە خێرایی شەڕەکە ڕابگرێت.
ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە