ترامپ بەرامبەر بە کەل و پەلە سەربازی و نیزامییەکانی ووڵاتەکەی لە دەستی تاڵیبان کاردانەوەی تووندی نیشان دا
پەیامی کورد ... ترامپ بەرامبەر بە کەل و پەلە سەربازی و نیزامییەکانی ووڵاتەکەی لە دەستی تاڵیبان کاردانەوەی تووندی نیشان دا .
سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بە نیشاندانی کاردانەوەی تووند بە دەرچوونی هێزی نیزامی ووڵاتەکەی لە ئەفغامستان لە بەیاننامەیەکدا نووسی : ئەگەر تاڵیبان کەل و پەلە سەربازییەکانی ئەمریکا نەداتەوە ئەوە یا دەبێ بە هێزی سەربازی بەهێزەوە بڕۆینە ئەوێ یانیش لانیکەم بە بۆمباران کردن لە ناویان ببەین .
بە پێی ڕاپۆرتی بڵاو کراوە دەربارەی کەل و پەلی نیزامی ئەمریکییەکان کە لە ئەفغانستان بە جێ ماوە لە ساڵی ٢٠٠٣ یەوە تاکوو ٢٠١٧ ویلایەتەیەکگرتووەکان ٧٥ هەزار و ٨٩٨ ئۆتۆمبێل ، ٥٩٩ هەزار و ٦٩٠ قەبزە چەکی شەڕ ، ١٦٢ هەزار و ٦٤٣ کەل و پەلی پەیوەندی ، ٢٠٨ فڕۆکە و ١٦ هەزار و ١٩١ کەل و پەل بۆ دۆزینەوە و کەشف بۆ ئەم ووڵاتە نێردراوە .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧ تاکوو ٢٠١٩ ٧ هەزار و ٣٥ قەبزە چەکی شەڕ ، ٤ هەزار و ٧٠٢ نەفەربەری نیزامی ، ٢٠ هەزار و ٤٠ نارنجۆکی دەستی ، ٢٥٢٠ بۆمب و ١٣٩٤ نارنجۆک هاوێژی داوەتە ئەفغانستان .
سەرەڕای هەمووی ئەم کەل و پەلە نیزامی یانەی ئەمریکا ئێستا لە بەر دەستی گرووپی تێرۆریستی تاڵیبان دایە .
لە مانگی جوون کە ئەشرەف غەنی سەرۆککۆماری وەختی ئەفغانستان سەردانی واشینتۆنی کرد و داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کرد تاکوو هێزی ئاسمانی ئەفغانستان لە بەرامبەر شۆڕشگێڕان و شەڕکەرانی تاڵیبان بەهێز بکات .
ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ووڵامی ئەم داواکارییە ی سەرۆککۆماری ئەفغانستان ٣٥ هەلیکۆپتەر ی " بلەک هاوک " و سێ فڕۆکەی شەڕکەری بەم ووڵاتە بەخشی .
هێزی ئاسمانی ئەفغانستان لە کۆی گشتی دا ٢١١ فڕۆکەی هەبوو کە ٤٦ دانەی ئێستا لە ئۆزبەکستان ە کە لە کاتی هێرشی تاڵیبان نزیکەی ٥٠٠ سەربازی ئەفغانستانی بەم فڕۆکانە لەو ووڵاتە هەڵاتن .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە