ترامپ : بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین حەماس غەززە بەڕێوە ببات
پەیامی کورد ... ترامپ : بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین حەماس غەززە بەڕێوە ببات
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، ترامپ ووتی : پێشکەوتنی گەورەمان لە پرسی غەززەدا بەدەست هێناوە و ئەگەر من سەرۆک بوومایە هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەر ڕووی نەدەدا.
ترامپ هەروەها ووتی : ڕێگە نادەین حەماس هیچ ڕۆڵیک لە غەززە بگێڕێت، ئەوەی ئێستا لەو کەرتە ڕوو دەدات بەهۆی حەماس ەوەیە.
حەماس لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی غەززە پێشنیازێکی نوێی خستووەتە ڕوو، تێیدا هاتووە دەستبەرداری کۆنتڕۆڵی کەرتی غەززە دەبێت لە بەرامبەر مانەوەی چەکەکانیدا.
ڕۆژی سێشەممە، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەموو بەرەکانەوە پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە