ترامپ بە پووتین : ڤلادێمیر، بەسی بكە !
پەیامی کورد ... ترامپ بە پووتین : ڤلادێمیر، بەسی بكە !
دۆناڵد ترامپ، سەرۆككۆماری ئەمریكا، لە ووڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێك لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس، ناڕەزایەتی خۆی لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی سەر ئۆکراین دەربڕی و نووسیویەتی : هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ نە پێویستن و نە لە کاتی خۆی دایە، من لەو دۆخە ڕازی نیم.
ترامپ لە پەیامێکی ڕاستەوخۆدا بۆ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، خوازیاری ڕاگرتنی دەست بەجێی هێرشەکان بوو و ووتی: "ڤلادێمیر، بەسی بكە! هەفتانە پێنج هەزار سەرباز دەکوژرێن. "وەرە و ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو بکەین".
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە