ترامپ : تەنها من دەتوانم ڕێگری لە شەڕی جیهانی بکەم!

پەیامی کورد   ...  ترامپ : تەنها من دەتوانم ڕێگری لە شەڕی جیهانی بکەم!

جیهان زۆر لە شەڕی جیهانی سێهەمەوە نزیکە. من تاکە کەسم کە دەتوانم ڕێگری لەم شەڕە بکەم.

کاتێک دەبمە ٤٧ەمین سەرۆکی ئەمریکا، پێش ئەوەی تەنانەت بچمە پۆستەکەیەوە کۆتایی بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین دەهێنم.

لە کاتێکدا ترامپ پلانەکانی خۆی بۆ دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا دەخاتە ڕوو، لە درێژەی دوو دۆسیەی تاوانکاریدا ڕووبەڕووی ٧١ تۆمەتی تاوانکاری دەبێتەوە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی زیندانیکردنی تا ٣٩ ساڵ.

بەڵام لە ڕووی دەستووری ئەمریکاوە هیچ قەدەغەیەک نییە بۆ ئەوەی ترامپ لە زیندانەوە یان وەک تاوانبارێک خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکات.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە