ترامپ جارێكی دیكه هێرش ده‌كاته سه‌ر جۆ بایدن
پەیامی کورد ... ترامپ جارێكی دیكه هێرش ده‌كاته سه‌ر جۆ بایدن
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی دیله‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گرت جارێكی دیكه‌ش هێرشی كرده سه‌ر جۆ بایدن سه‌رۆكی ئێستای ووڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند، ئاڵوگۆڕی دیله‌كان تا ئێستا نه‌بوونه‌ته هۆی ئازادكردنی هیچ هاووڵاتیه‌كی ئه‌مریكی.
دۆناڵد ترامپ له پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای تایبه‌تی خۆی (Truths) كه خۆی خاوه‌نداریەتی ده‌كات، ڕه‌خنه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس و ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ست به ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن گرتووه .
راشیگه‌یاندوه، "ئایا كه‌س تێبینی ئه‌وه‌ی كردوه كه حه‌ماس خه‌ڵكی ووڵاتانی دیكه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ته‌نانه‌ت یه‌ك بارمته‌ی ئه‌مریكی نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه؟".
ترامپ تیری ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی نه‌یاره‌كه‌ی كرد جۆ بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكایه و به‌كه‌مته‌رخه‌م وه‌سفیكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ته‌نها هۆكارێك هه‌یه بۆ ئازاد نه‌كردنی ئه‌مریكییه‌كان، به‌و پێیه‌ی هیچ ڕێزێك بۆ ووڵاته‌كه‌مان و سه‌ركردایه‌تیمان نییه، ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر دڵته‌زێنه و قۆناغێكی تاریكه له ئه‌مریكا".
جۆ بایدن پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، هیواداره له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ی كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییان هه‌یه له‌لایه‌ن حه‌ماس ه‌وه ئازاد بكرێن، به‌ڵام ووتی، "نازانم ئه‌مه كه‌ی ئه‌وه ڕووده‌دات".
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە