ترامپ دوو مانگ مووڵەت دەدات بە ئێران بۆ ئەوەی بگاتە ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی
پەیامی کورد ... ترامپ دوو مانگ مووڵەت دەدات بە ئێران بۆ ئەوەی بگاتە ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی
لە نامەکەدا ترامپ وادەی دوو مانگی بۆ ئێران داوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە کەناڵی جەزیرە، ماڵپەڕی ئەکسیووس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، پەیامەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەرپرسانی ئێران، وادەی دوو مانگی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لەخۆ گرتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ترامپ پێشنیاری دانووستانی کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی و هۆشداریشی داوە لە دژایەتی ئێران بۆ ئەم پێشنیازە.
ئاکسیووس ئاماژەی بەوەش کردووە، ترامپ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، نایەوێت دانوستانێکی نادیار ئەنجام بدرێت بەڵکو پێشنیاری وادەی 2 مانگی کردووە. ئەمریکا هاوپەیمانەکانی لە سەعوودیە و ئیمارات و ئیسرائیل لەم پەیامە ئاگادار کردووەتەوە.
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە