ترامپ: سێیەمین جەنگی جیهان بەرپا دەبێت
پەیامی کورد ... ترامپ: سێیەمین جەنگی جیهان بەرپا دەبێت
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پێشینی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان دەكات و دەڵێت، ووڵاتەكەی لەلایەن كەسانی “گەوجەوە” بەڕێوەدبرێت.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە گردبوونەوەیەكدا لە شاری ویڵمنگتۆن ڕایگەیاند:”هیواخوازە پێشبینییەكانی هەڵەبن سەبارەت بە ئەگەری بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان، چوونكە ووڵاتەكەی لەلایەن كەسانی گەمژەوە بەڕێوەدەبرێت”.
ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی لە زاری ترامپ ەوە بڵاویكردەوە، “لەبارەی ئۆكراین و تایوان پێشبینی یەكانم هاتنەدی، هیواخوازم لەبارەی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهانی یەوە هەڵەبم، چوونكە كەسانێكی گەمژە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە دۆسيانەدا دەكەن”.
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پێیوایە، “دەكرێت ئەو دۆسیانە ببنە مایەی ڕوودانى سێیەمین جەنگی جیهانی و ڕەنگە جەنگەكە وەك هیچ جەنگێكی تر نەبێت كە بەرپابوون، چوونكە ووڵات لەلایەن كەسانی گەمژەوە بەڕێوە دەبردرێت”.
بە ووتەی ترامپ، “ڤلادێمیر پووتین لە دوایین وتاریدا وشەی ئەتۆمی بەكارهێنا، جەنگی ڕووسیا و ئۆكراین بەرپا نەدەبوو گەر من سەرۆك بوومایە”
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە