ترامپ سەبارەت بە ڤێتۆی پڕۆژە یاسای بوودجەی سەربازی و نیزامی ئەمریکا هۆشداری دەدات

پەیامی کورد      ...    ترامپ سەبارەت بە ڤێتۆی پڕۆژە یاسای بوودجەی سەربازی و نیزامی ئەمریکا هۆشداری دەدات 

دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکی تویتەریدا هەڕەشەی کرد ، لە ئەگەری هەڵنەوەشاندنەوەی یاسای پاریزگاری لە پەیوەندییەکانی لایەحەی ٧٤٠ میلیارد دۆلاری بوودجەی سەربازی و نیزامی ویلایەتەیەکگرتووەکان ڤێتۆ دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ وەک ٤٥ ەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا لە پۆستێکدا هەڕەشەی کرد ، کە لایەحەی ٧٤٠ میلیارد دۆلاری بوودجەی سەربازی و نیزامی ویلایەتەیەکگرتووەکان ڤێتۆ دەکات مەگەر ئەوەی کە ماددەی ٢٣٠ ی یاسای پارێزگاری لە پەیوەندییەکان لە سەر پایەی پارێزراو بوونی کۆمپانیاگەلی تەکنۆڵۆژی وەکوو فەیسبووک و تویتەر هەڵبوەشێتێەوە .

ترامپ هەروەها ڕایگەیاند : هەربۆیە ئەگەر ماددەی ٢٣٠ ی زۆر مەترسیدار و ناعادیلانە وەکوو بەشێک لە یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نەتەوەیی NDAA بە شێوەی گشتی کۆتایی پێ نەئێت ئەوە من ناچار دەبم کاتێک کە دەڕۆمە سەر مێزی ڕادەستکردنی زۆر جوانی حۆکم ەوە ، بێ ڕاوەستان یاساکە ڤێتۆ بکەم . ئێستا ئەمریکا وەربگرنەوە ، زۆر سوپاس .

ئەنجوومەنی ئینتەرنێتی ئەمریکا بریتییە لە کۆمپانیاگەلی فەیسبووک ، ئامازۆن ، گووگڵ و تویتەر و ئەم بڕیارە ی ترامپ بە واتای هەڕەشەیەک بۆ ئەمنییەتی نەتەوەیی هەژمار کردووە .

ترامپ بە گۆڕینی تویتەر وەکوو بنکەیەکی فەرمی گەیاندنی زانیارییەکانی خۆی ، بوو بە هۆی زیاد بوونی خۆشەویەتی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرەڕای ئەوەی کە لە مانگەکانی پێش دەستپێکردنی پێشبڕکێیەکانی ٢٠٢٠ ی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە ش هاوکات لەگەڵ باقی میدیاکانی ئەمریکی هاوشێوەی کەناڵی میدیایی فۆکس نیووز ، پشت یان لە سەرۆککۆمار کرد .

لە ئێستادا ، تویتەر زۆربەی پەیامەکانی ترامپ بە ڕەنگی شین نیشانەدار دەکات کە ئەمە بە مانای پەیامگەلی سەرلێشێوێنەر و ناتەواوە و ناڕاستە .


ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە