ترامپ : لە ماوەیەکی زۆر نزیک هەواڵێکی سەرسووڕهێنەر بڵاو دەکەمەوە
پەیامی کورد ... ترامپ : لە ماوەیەکی زۆر نزیک هەواڵێکی سەرسووڕهێنەر بڵاو دەکەمەوە
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند:هەواڵێکی گرینگ لە ڕۆژی ١٥ى نۆڤەمبەر (٢٤ى خەزەڵوەر) لە باڵەخانەکەى لە فلۆریدای ماراگۆلا ڕادەگەینێت.
ناوبراو لە کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئۆهایۆ، ووتی هەوالێکی هەرە گرینگی پێیە کە ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەر لە باڵەخانەى ماراگۆلا ڕایدەگەینێت ، بەڵام ئێستا کاتی نییە و نابێت کێشەیەک بۆ هەڵبژاردنەکان درووست بکرێت.
ترامپ لە حاڵێکدا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند کە لە ئەمریکا هەڵبژاردنى کۆنگرە و سێنا بەڕێوە دەچێت و پێداگریشى لەوە کردەوە کە ئەیهەوێت لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ٢٠٢٤ خۆی کاندید بکاتەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە