ترامپ مووڵەتی ئەمنیەتی بایدن هەڵدەوەشێنێتەوە

پەیامی کورد    ...    ترامپ مووڵەتی ئەمنیەتی بایدن هەڵدەوەشێنێتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند كە دەستڕاگەیشتنی جۆ بایدن سەرۆككۆماری پێشوو، بە بەڵگەنامە و ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ڕادەگرێت.

ترامپ بەرەبەیانی شەممە ٢٠ی ڕێبەندان، دوای گەیشتن بە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی خۆی لە فلۆریدا، لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ترووث نووسیویەتی: پێویست ناکات جۆ بایدن بەردەوام بێت لە دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە نهێنییەکان. "بۆیە دەست بەجێ مۆڵەتی ئەمنی هەڵدەوەشێنینەوە و دەستڕاگەیشتن بە ڕاپۆرتە هەواڵگرییە ڕۆژانەکانی ڕادەگرین".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بایدن چوار ساڵ لەمەوبەر بە هەڵوەشاندنەوەی مووڵەتی ئەمنی ترامپ ئەم پرۆسەیەی دەست پێکردووە!

سەرۆکەکانی ئەمریکا دوای دەرچوونیان لە کۆشکی سپی دەستیان بە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان گەیشتووە، بەڵام جۆ بایدن بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٢١ مووڵەتی ئەمنیەتی ترامپ ی هەڵوەشاندەوە.

هەروەها ترامپ لە خولی نوێی سەرۆككۆماریدا، مووڵەتی ئەمنیەتی و پاراستنی کەسی بەرپرسانی دیکەی پێشووی هەڵوەشاندەوە.


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە