ترامپ هۆشداری دەدات لە کشانەوە لە دانوستانەکانی ئۆکراین

پەیامی کورد    ...   ترامپ هۆشداری دەدات لە کشانەوە لە دانوستانەکانی ئۆکراین

ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر هەریەک لە لایەنەکان دەست بکەن بە تێکدان و دەستوەردان، ئەمریکا لە دانووستانەکانی ئۆکراین دەکشێتەوە.

ترامپ ووتی : ئەمریکا چیتر پاڵپشتی سەربازی بۆ ئۆکراین ناکات.

بلوومبێرگ بە پشت بەستن بە بەرپرسانی یەکیتی ئەورووپا ڕاپۆرتی دا کە ئەمریکا پێشنیارەکانی پێشکەش بە هاوپەیمانەکانی کردووە لە پاریس بۆ یەکلایی کردنەوەی ئۆکراین کە بریتین لە سووککردنی سزاکانی سەر ڕووسیا.

بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ یەکلاکردنەوەی ئۆکراین ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو خاکانەی کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادا دەمێننەوە. هەروەها پێشنیارەکانی ئەمریکا بە مانای ڕەتکردنەوەی گفتوگۆکردنە لەسەر ئەندامییەتی ئۆکراین لە ناتۆ.

بەرپرسانی ئەمریکی لە کۆبوونەوەیەکدا لە پاریس ڕایانگەیاند، دەیانەوێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ئاگربەستێکی تەواو لە ئۆکراین بەدیبهێنن.


ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە