ترامپ : هیچ جۆرە پیتاندنێكی یۆرانیۆم بۆ ئێران ڕێگە پێدراو نییە
پەیامی کورد ... ترامپ : هیچ جۆرە پیتاندنێكی یۆرانیۆم بۆ ئێران ڕێگە پێدراو نییە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال، بە ئاماژە بە دانووستانە ئەگەرییەكان لەگەڵ ئێراندا، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە هیچ هەلومەرجێك دا ڕێگەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە کۆماری ئیسلامی نادات.
ناوبراو بە ئاماژە بە جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ووڵاتەکەی، ڕایگەیاند کە ئەگەر ئامرازە سیاسییەکانی وەک "ئۆتۆپن" لە کاتی خۆیدا کەڵکی لێ وەربگیرایە، ئێران ساڵانێک لەمەوبەر لە چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم قەدەغە دەکرا.
ئەم قسانە لە کاتێکدا کراوە کە ئاکسیووس پێشتر لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندبوو کە ئیدارەی ترامپ لە پێشنیارێکی نهێنی دا بۆ ئێران ئەگەری پیتاندنی سنوورداری یۆرانیۆمی لەسەر خاکی ئێران هێناوەتە بەر باس.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە