ترامپ پێدانی کارتی زێڕینی ئەمریکای بە بەهای ٥ ملیۆن دۆلار دیاریکرد
پەیامی کورد ... ترامپ پێدانی کارتی زێڕینی ئەمریکای بە بەهای ٥ ملیۆن دۆلار دیاریکرد
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانی هەینی پشتڕاستی کردەوە کارتی زێڕینی پێنج ملیۆن دۆلار کە مافی نیشتەجێبوون لە ووڵاتەکەی دەدات، کەمتر لە دوو هەفتەی دیکە دەردەچێت.
ترامپ دیزاینە نوێیەکەی "کارتی زێڕین"ی بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ڕۆژنامەنووسان نمایشکرد.
دۆناڵد ترامپ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : بە پێنج ملیۆن دۆلار، دەتوانیت ئەمەت هەبێت. "ئەوە یەکەم کارتە. دەزانی ئەوە چییە؟ ئەوە کارتی زێڕینە - کارتی ترامپ."
ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد، یەکەم کڕیارە، بەڵام دڵنیا نییە کڕیاری دووەم کێ دەبێت. ڕوونیکردەوە کارتەکە پێدەچێت کەمتر لە دوو هەفتەدا دەربچێت.
هاوارد لاتنیک، وەزیری بازرگانی ئەمریکا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار کارتی زێڕین فرۆشراون و زیاتر لە ٣٧ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا توانای کڕینی کارتێکیان هەیە.
ئەم كارتە ئیمتیازات پێشکەش بە بیانییە دەوڵەمەندەکان دەکات. ئەو کارتانە جێگەی پرۆگرامی ڤیزەی وەبەرهێنەری کۆچبەرانی EB-5ی حکوومەت دەگرێتەوە.
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە