ترامپ : پێموایە دانووستانەکان خراپ ناچنە پێش، بەڵام ناتواندرێت هیچ شتێک دڵنیایی هەبێ

پەیامی کورد   ...   ترامپ : پێموایە دانووستانەکان خراپ ناچنە پێش، بەڵام ناتواندرێت هیچ شتێک دڵنیایی هەبێ

دۆناڵد ترامپ، سەرۆك كۆماری ئەمریكا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاكەلێوەی ساڵی ١٤٠٤، لە لێدوانێكی کورتدا لە بارەی دانووستانەکانی ئەم دواییەی نوێنەرانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە شاری مەسقەت لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد. ناوبراو ووتی: پێموانییە دانووستانەکان بە خراپی بەڕێوە بچن، بەڵام ناتوانرێت هیچ شتێک دڵنیایی هەبێ. "تا ڕێککەوتنی کۆتایی نەکرێت، هیچ سوودێکی نییە باس لە ووردەکارییەکان بکرێت".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دراون کە دانووستانەکانی مەسقەت کە ئامانج لێی تاوتوێکردنی پرسە ئەتۆمییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانە، هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە و وردەکارییەکی کەم بۆ میدیاکان دزەپێکراوە.

 


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە