ترامپ : پەیام بۆ داعش و هەموو ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر ئەمریکییەکان ئەوەیە، "ئێمە دەتاندۆزینەوە و دەتانکوژین!"
پەیامی کورد ... ترامپ : پەیام بۆ داعش و هەموو ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر ئەمریکییەکان ئەوەیە، "ئێمە دەتاندۆزینەوە و دەتانکوژین!"
یەکەم فەرمانی هێرشی سەربازی ترامپ؛ فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆردومانی بارەگای پلاندانەری هێرشەکانی داعش لە سۆماڵ دەکەن
ترامپ ڕایگەیاند : "ئەو ئەشکەوتانەی تیرۆریستان تێیدا دەژیان لەم هێرشانەدا وێران بوون، ژمارەیەکی زۆریشیان کوژران، بەبێ ئەوەی بچووکترین زیان بە خەڵکی سڤیل بگەێنن".
ڕۆژی شەممە 1ی شوبات، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فەرمانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی داعش لە سۆماڵ دەرکرد. ئەمە یەکەم فەرمانی لێدانی سەربازی ترامپ ە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیدا. بە ووتەی ناوبراو، ئامانجی هێرشەکە "پلاندانەری سەرەکی هێرشەکانی داعش" بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز؛ دۆناڵد ترامپ لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی: "بەیانی ئەمڕۆ فەرمانی هێرشی ئاسمانی ووردم کرد بۆ سەر داڕێژەری هێرشەکانی داعش و تیرۆریستانی دیکە کە لە سۆماڵ دامەزراند و ئاراستەی کردوون". "ئەم بکوژانە کە لە ئەشکەوتەکاندا خۆیان حەشاردابوو، هەڕەشەیان لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان دەکرد".
ترامپ زیادی کرد: ئەو ئەشکەوتانەی تیرۆریستانی تێدا دەژیا لەو هێرشانەدا وێران بوون و ژمارەیەکی زۆریان کوژران، بەبێ ئەوەی بچوکترین زیان بە خەڵکی سڤیل بگات.
ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە