​​​​​​​ترامپ : چیتر نە چین ڕێزێکى ئەمریکا دەگرێت و نە ئێران ترسى لێمان هەیە

پەیامی کورد      ...   ترامپ : چیتر نە چین ڕێزێکى ئەمریکا دەگرێت و نە ئێران ترسى لێمان هەیە

دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى پێشووى ئەمریکا دوێنێ هەینى ٢ى گوڵان لە کۆنفڕانى ناوەندى هریتیج لە ویلایەتى فلۆریدا ووتارێکى پێشکەش کرد و کە تیایدا ووتى : سیاسەتەکانى دەوڵەتەکەى جۆ باید تۆقێنەرن.
 هەر ئەم سیاسەتانە بوونەتە هۆى ئەوەى دوژمنان خۆنوێنى بکەن و چیتر چین و ڕووسیا و ئێران ڕێزى ئەمریکا ناگرن و لە ئەمریکا ناترسن.
 ڕووسیاش بە هێرشکردنە سەر ئۆکراین، ڕابەرانى ئێمە بە لاواز دەبینێت. 
 نەمدەتوانى ڕێگە بە خۆم بدەم کە تەنانەت وێناى بکەم لە ئازارەکانى تێدەگەم.
ئەم خوولەى ئەمریکا، مەترسیدارترین خوولى مێژووى وڵاتەکەمانە و ووشەى "ئەتۆمى" وەک "نوقڵ و نەبات دەبیسترێت".
ڕووسیا لە سەردەمى سەرۆک بوش گورجستانى گرت و لە سەردەمى ئۆباما کەریمە، لە سەدرەمى من هیچ شوێنێکى نەگرت. ئەرکى گەورە بۆ ڕزگارکردنى ئەمریکا، لەسەر کۆڵى بزووتنەوەى موحافیزەکارەکانە.
 ئازادى دیارییەک نییە لە لایەن حکوومەتەوە، بەڵکوو دیارییەکە لە لایەن خواوە.
ناوەندە موحافیزەکارەکان کەوتوونەتە بەر هێرشى چەپى ڕادیکاڵ.
لە ١٥ مانگى ڕابردوو ئەمریکییەکان لە نێو لێشاوێک لە کارەسات ژیاون.
 سیاسەتگەلى هەڵئاوسان و کۆچى نایاسایی لە ١٤٠ ووڵاتى دونیاوە بۆ ئەمریکا ئێمەیان تەنیوە و لاوازترین سنوورمان هەبووە بە درێژایی مێژوو.
من لە هەڵبژاردنى ٢٠٢٠ى زایینى بەرامبەر جۆ بایدن سەرکەوتم. من دوو جار بوومە پاڵێوراوى هەڵبژاردن و هەردووک جار سەرکەوتم. دەبێت ئەم کارە دووبارە ئەنجام بدەینەوە.
 بە گەڕانەوەم بۆ سەرۆککۆمارى، دەتوانین کارەکان بە باشى ئەنجام بدەین و ووشەگەلێکى وەک سوسیالیزم دەچنە نێو زبڵدانى مێژووەوە.
 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە