ترامپ : چیتر ووڵاتێکی گەمژانە نابین

پەیامی کورد   ...   ترامپ : چیتر ووڵاتێکی گەمژانە نابین

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ل ەپەیامێکی گرینگدا ڕایگەیاند : "ئێمە سەدان ملیار دۆلار وەکوو هاوکاری دەدەین بە کەنەدا، بۆچی؟" هیچ هۆکارێک بۆ ئەمە نییە. "پێویستمان بە هیچ شتێک نییە کە ئەوان هەیانە."
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە سۆشیال میدیای خۆیدا ئاماژەی بە قەرزی ئەو وڵاتە کردووە کە بە بڕی ٣٦ ترلیۆن دۆلارە و جەختی لە زیادکردنی باج لەسەر هاوردەکردنی هاوردە لە ووڵاتانی دیکە کردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان  دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا نووسیویەتی "لۆبی گومرۆگی" بە سەرۆکایەتی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ، زۆر کاردەکات بۆ سەپاندنی گومرۆگی (لەسەر هاوردەکردنی کەلوپەل) لە ووڵاتانی وەک کەنەدا، مەکسیک و چین و زۆر ووڵاتی تر پاساو بدەنەوە کە ناویان بهێندرێت.
سەرۆکی ئەمریکا درێژەی بە پەیامەکەی دا و نووسی: ئەو ڕۆژانە کۆتایی یان هاتووە، ئەمریکا کورتهێنانی بازرگانی گەورەی لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک و چین (و نزیکەی هەموو ووڵاتێک)ی هەیە.
ترامپ زیادی کرد: ئەمریکا 36 ترلیۆن دۆلار قەرزدارە و چیتر ووڵاتێکی گەمژە نابین، بۆچی دەبێت ئەمریکا تریلیۆن دۆلار لە یارمەتییەکانی وڵاتانی دیکە لەدەست بدات؟ ئەم ووڵاتانە پێویستە کاڵاکانیان لە ئەمریکا بەرهەم بهێنن بۆ ئەوەی باج نەدەن.
سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: ئێمە سەدان ملیار دۆلار وەکوو یارمەتی دەدەین بە کەنەدا، بۆچی؟ هیچ هۆکارێک بۆ ئەمە نییە. "پێویستمان بە هیچ شتێک نییە کە ئەوان هەیانە."
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: ووزەیەکی بێسنوورمان هەیە، پێویستە ئۆتۆمبێلی خۆمان درووست بکەین، دارمان زیاترە لەوەی کە دەتوانین بەکاری بهێنین.
ترامپ هەروەها ووتی : ئەگەر ئەم یارمەتییە گەورەیە نەبوایە، کەنەدا وەک ووڵاتێکی بژاردە بوونی نەدەما. "ئەمە تووند و تیژە بەڵام ڕاستە."
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی دا نووسیویەتی: "بۆیە پێویستە کەنەدا ببێتە پارێزگای 51ی خۆشەویستمان، باجی زۆر کەمتر و پاراستنی سەربازی زۆر باشتر بۆ خەڵکی کەنەدا، و هیچ باجێکی تێدا نەبێت".


ئەم بابەتە 72 جار خوێندراوەتەوە