ترامپ : ڕەنگە 561 ساڵ زیندانیم بەسەردا بسەپێنرێت
پەیامی کورد ... ترامپ : ڕەنگە 561 ساڵ زیندانیم بەسەردا بسەپێنرێت
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : وەزارەتی دادی گەندەڵی ئەمریکا کە لەلایەن جۆ بایدنی ناپاکەوە کۆنترۆڵ کرابوو، جارێکی دیکە بە شێوەیەکی نایاسایی تۆمەتباری کردم.
ئەم گرتن و داخستنی کە چەپەکان دەستیان پێکردووە، ڕەنگە بە کۆی گشتی ٥٦١ ساڵ زیندانیکردنم سزا بدات. شەش جار زیندانی هەتاهەتایی!
دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا، بێ یاسایی لەم هەراسانکردنەی ترامپ و لایەنگرانی، ئاڵمانیای نازی لە ساڵانی ١٩٣٠ و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و دەسەڵاتە پاوانخواز و دیکتاتۆرەکانی دیکە دەهێنێتەوە یاد.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە