ترامپ: کارپێکردنەوەی ئەو پێگە ئەتۆمییانەی ئێران کە کراونەتە ئامانج ، چەندین ساڵ کاری دەوێت

پەیامی کورد   ...   ترامپ: کارپێکردنەوەی ئەو پێگە ئەتۆمییانەی ئێران کە کراونەتە ئامانج ، چەندین ساڵ کاری دەوێت

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، لەسەر پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکەی "ترووس سۆشیاڵ"، بانگەشەی ئەوەی کرد کە سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران وێران کراون.

ترامپ دەڵێت: ئەگەر ئێران بیەوێت دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە، دەبێت لە شوێنی جیاوازەوە سەرلەنوێ دەست پێبکاتەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتە نوێیەکان سەبارەت بە تێکشکاندنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند : هەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوی وێران یان لەناوچوون. و کارپێکردنەوەی ئەو پێگە ئەتۆمییانەی ئێران کە کراونەتە ئامانج ، چەندین ساڵ کاری دەوێت.

 


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە