ترامپ : کۆماری ئیسلامی بە دوای دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکایە

پەیامی کورد   ...   ترامپ : کۆماری ئیسلامی بە دوای دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکایە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خاكەلێوە، لە میانەی گەشتێکی بۆ فلۆریدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پێی وایە کۆماری ئیسلامی لە دۆخێکی لاوازدایە و خواستی دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا نیشان دەدات.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی كە ڕێژیمی ئێران پێشتر بە شوێن نێوبژیوان بۆ دانووستان بوو ووتی، "ئێستا وا دیارە ئەوان نیگەران و بێ هێزن و چیتر پێویستی بە نێوەندگیری نابینن".

ترامپ لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وەرگرتنی نامەیەکی نوێ لە کۆماری ئیسلامییەوە، بە دڵنیاییەوە ووتی: پێموایە ئەوان بەدوای وتووێژی ڕاستەوخۆدا دەگەڕێن و پێویست بە نامەیەکی دیکە ناکات.

 


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە