ترامپ : گەر نەگەینە ڕێککەوتن کردەی سەربازی دژی ئێران دەکەم

پەیامی کورد   ...   ترامپ : گەر نەگەینە ڕێککەوتن کردەی سەربازی دژی ئێران دەکەم

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر لە دانووستان لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێككەوتن، ئەوا کردەی سەربازی دژی ئێران بەتەواوی دەگرینەبەر.

ترامپ ووتیشی : ئەگەر پێویست بوو کردەی سەربازی بە ڕەهایی دەکەم.

دەشڵێت: ئەگەر دەستوەردانی سەربازی پێویست بێت، دەستوەردانی سەربازی دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش ئیسرائیل بەشداری لەم کارەدا دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، کاتی پێویست بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە.

ترامپ ئەم لێدوانەی پێش دانووستانی هەفتەی داهاتوو لە نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لە عوممان کە بڕیارە ڕۆژی شەممە بکرێت، دا.

سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند دانووستانەکان "ڕاستەوخۆ" دەبن، لە کاتێکدا تاران دەڵێت: دانووستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بە "ناڕاستەوخۆ" دەبێت.
 


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە