ترامپ : یاخی بوونی ڤاگنەر پووتینی لاواز کرد
پەیامی کورد ... ترامپ : یاخی بوونی ڤاگنەر پووتینی لاواز کرد
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لەسەر یاخیبوونی لەبارچووی گرووپی بەڵێندەری سەربازی تایبەت ڤاگنەر لە ڕووسیا، بانگەشەی کرد کە ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بەهۆی ئەم یاخی بوونەوە "تاڕادەیەک لاواز بووە" و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی کۆتایی پێبهێنێت شەڕی ئۆکراین و نێوەندگیری دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە