ترسی ئیسرائیل لە پێشهاتێکی بەرچاو " کۆچی پێچەوانەی یەهوودییەکان "

پەیامی کورد     ...   ترسی ئیسرائیل لە پێشهاتێکی بەرچاو " کۆچی پێچەوانەی یەهوودییەکان "

عەرەبی ٢١ نووسی : کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئیسرائیل لە پێشهاتی کۆچی پێچەوانەی دژبەرانی ڕژیمی سیاسی حۆکمڕان قسە دەکەن و لە بەرامبەر زیادبوونی ئەم ڕەوەندە نیگەرانی خۆیانیان راگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەرەبی ٢١ لە زاری ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند : کۆچبەرانی نوێی ئیسرائیل بە ناوی چالاکانی دیار و بەرچاوی ڕێکخراوەکانی چەپگەرا ناو دەبەن بەڵام هێشتا ژمارەیەکی دیاریکراوی ئەوان دیار نییە سەرەڕای ئەمە ئێمە لە بەرامبەر پێشهاتێکین کە جێگای تێڕامانە چوونکە پەیوەندی بە کەسانی چالاکی خوێندەوار و دەرس خوێندووە نە شارۆچکە نشینانی ئاسایی یەهوودی و لەوانەشە ئەوان بەم تێگەیشتنە گەیشتوون کە پڕۆژەی ئیسرائیل گەیشتووەتە کۆتایی خۆی و هیچ هیوایەک بۆ مانەوە لەم خاکە داگیرکراوەدا بوونی نییە .

" کالمان لێبسکیند " نووسەری ڕاستگەرای ئیسرائیلی لە مەقالەیەک لە ڕۆژنامەی مەعاریۆ بە ئاماژەدان بەم بابەتە دەڵێ : لە بەرامبەر بە ئەو پێشهاتە کە ڕووی لە گەشەکردنە لە کۆمەڵگای ئیسرائیل داین کە لە سەرهەلدانی تەبەقەیەکی چەپگەرا بەدی هاتووە کە لە حاڵی دووربوونەوەیە لە سەهیۆنیزم و ئیسرائیل دان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرینگی ئەوان بۆ یەهوودییەت کەم دەبێتەوە تەنانەت خودی ووتارەکانی چالاکانە و هۆشیاری لە دژایەتی لەگەڵ پڕۆژەی ئیسرائیل هیدایەت دەکەن و لەو نێوەندەدا بۆ بەدواداچوونەوەی ڕووداوە خراپەکان ، دەولتەی فەلەستین و ڕاستی سنوورەکانی ٤٨ و ٦٧ بانگهێشت دەکەن .

ئەو ووتی : زۆربەی ئەم چالاکانە ئەندامی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ئیسرائیل ن کە هاوکارییە داراییەکانی ووڵاتانی بیانیشی لە پشتەوەیە و ئامانجی بێ بەهاکردنی ڕۆخساری ئەرتەشی ئیسرائیل و سەربازەکانیەتی و ئێستا بەم درکە گەیشتوون کە گرووپی ئیسرائیلی و سەهیوونیست کە سەر بەئەوانن لە بنەڕەتدا هەڵەیە و درووشمگەلێکی لەم شێوەیەیان گرتووەتە پێش ، کە خاڵی سەوزی ناوبەری نێوان یەهوودییەکان و فەلەستییەکان ، نەمادێک لە جیایی نێوان یاسایی و نایاسایی یە و لەو باوەڕەدان کە هەوڵەکانی کابینە بۆ پاراستنی زۆرینەی یەهوودییەکان لە سەرزەوینگەلی جیاوازی ڕەفتار و کرداری نادیمۆکراسی یانەیە .

ئەم چەپگەرایانە ، کرداری کۆچی پێچەوانەیان دانپێدانان بە ناکامی بەرەنگاربوونەوەی خۆیان بۆ گۆڕانکاری ناوخۆیی لە ئیسرائیل و ووڵامێک بۆ کاردانەوە تووندەکانی ڕاستگەراکان و چالاکانی سیاسی ئەوان بە گوێ دا دەهێننەوە کە تێیدا بانگەوازی بایکۆتی ئیسرائیل ڕووی لە گەشەکردنە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە