ترسی گەڕانەوەی بەعس هەندێک لایەن دەخاتە مەترسی و دڵەڕاوکێ یەوە
پەیامی کورد ... ترسی گەڕانەوەی بەعس هەندێک لایەن دەخاتە مەترسی و دڵەڕاوکێ یەوە
لایه‌نه سوننه‌كان داواى لابردنى كۆمیسیۆنى لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى ده‌كه‌ن كه بۆ ریشه‌كێش كردنى به‌عس پێكهێندراوه‌و لایه‌نه شیعیه‌كان ده‌ترسن به‌هۆى جێبه‌جێكردنى ئه‌م داواكاریه‌وه به‌عس بگه‌ڕێته‌وه ده‌سه‌ڵات له‌عێراق.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م سه‌ركرده‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى لێپرسنه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى یه‌كێك بوه له داواكارى لایه‌نه سوننه‌كان بۆ به‌شداریكردنیان له‌و هاوپه‌یمانیه‌ى حكوومه‌تى لێ پێكهاتووه،ده‌ڵێت، ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندى به حكومه‌ته‌وه نیه‌و په‌یوه‌ندى به په‌رله‌مانى عێراقه‌وه هه‌یه و پێویسته له‌په‌رله‌مان ئه‌م بابه‌ته یه‌كلاىى بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌و ده‌سته‌یه به‌شێكه له‌یاساى ریشه‌كێش كردنى به‌عس و به‌پێى ده‌ستووریش قه‌ده‌غه‌كراوه به‌عس له ده‌سه‌ڵات بن بۆیه حكوومه‌ت ناتوانێت داواكارى سوننه‌كان جێبه‌جێ بكات و پێویسته په‌رله‌مان ئه‌م پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه.
لایه‌نه سوننه‌كان جگه له داواكارى بۆ لابردنى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى داواى ئازادكردنى گیراوه‌سیاسیه‌كان و چاره‌نووسى به‌ندكراوه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە