ترس لە داڕمانی ڕێژیم ڕابەری باڵای ئێران خامنەیی بەرەو دانووستان ڕاكێشا
پەیامی کورد ... ترس لە داڕمانی ڕێژیم ڕابەری باڵای ئێران خامنەیی بەرەو دانووستان ڕاكێشا
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژەدان بە گۆڕانی هەڵوێستی خامنەیی بەرەو دانووستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا، نووسیویەتی : بەرپرسانی باڵای ئێران بە هۆشداری دان سەبارەت بە مەترسییەکانی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و خراپتربوونی قەیرانی ئابووری، فشاریان خستوەتە سەر خامنەیی بۆ گۆڕینی هەڵوێستەکەی.
ئەم ڕاپۆرتە جەخت لەوە دەکاتەوە کە نیگەرانییەکان لە ئەگەری ڕووخانی ڕێژیم، خامنەیی ناچار کردووە بەشداری لە گفتوگۆ ناوكییەكان کە لەگەڵ واشینتۆن بکات.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە