ترس و دڵەڕاوکێی سێناتۆری ئەمریکی لە ڤیدیۆی بڵاوکراوە پەیوەندیدار بە ئەرتەشی ڕووسیا
پەیامی کورد ... ترس و دڵەڕاوکێی سێناتۆری ئەمریکی لە ڤیدیۆی بڵاوکراوە پەیوەندیدار بە ئەرتەشی ڕووسیا .
سێناتۆری کۆماریخوازەکان ، نیگەرانی داهاتووی ئەرتەسی ئەمریکان و ئەوەیان لەگەڵ هیزەکانی چەکداری ڕووسیا لێکداوەتەوە و جیاوازییەکانیان بینیوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تێد کرووز ، سێناتۆری ئەمریکی لە ئیالەتی تەگزاس ی ئەم ووڵاتە ئەرتەشی ئەمریکا لە چاو جیاوازی لەگەل ئەرتەشی ڕووسیا " هاوشێوە بە کێشە و گیرودارەکان کۆمەلایەتییەکان و " لێکدراو " ناو دەبات .
سێناتۆری ئەمریکی لە ڤیدیۆیەک دا لە تیک تۆک جیاوازییەکانی دامەزراندنی هێزی ئەرتەشی ڕووسیا ی لەگەڵ ڕیکلامێکی ئەرتەشی ئەمریکا هەڵسەنگاندووە . لە حاڵێکدا کە لە ڕێکلامی پەیوەندیدار دا بە ئەرتەشی ڕووسیاوە پیاوەکان بە بێ جل لە ناو خاک و خۆڵدا خۆ دەتلێنەوە ، و لە ڕێکلامی پەیوەندیدار دا بە ئەرتەشی ئەمریکا دا خەریکی شیکردنەوەی ژیانی ژنێکی سەرباز ە بە ناوی " ئێما مالۆنلۆرد " ە کە لە سان فڕانسیسکۆ لە لایەن بنەماڵەیەکی هاوڕەگەز بازەوە گەورە بووە .
کرووز لەم هەڵسەنگاندنەدا لەم دوو ڕیکلامە ووتی : لەوانەیە ئەرتەشێکی بەناو هاوشێوە بە کێشە و گیرودارەکان کۆمەلایەتییەکان بیرۆکەیەکی باش نییە .
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە