ترۆدۆ : کەنەدا مافی هەیە ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام سەرکوت بکات

پەیامی کورد   ...  ترۆدۆ : کەنەدا مافی هەیە ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام سەرکوت بکات

ئاژانسی هەواڵی ئارتێ ڕایگەیاند : " جاستن ترۆدۆ " سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پێداگرە کە دەوڵەتەکەی مافی هەیە لە دەسەڵاتە ئێمێرجێنسی یە بەربڵاوەکان بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزاێەتییەکانی سەر شەقام لە دژی قەدەغەلی کۆرۆنایی لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کەڵک وەربگرێت و دەوترێت کە بۆ " پارێزراو هێشتنی خەڵک " پێویست بە هەنگاو و ڕێکارگەلی تووند هەیە .

ترۆدۆ بە ئاماژەدان بە بە کۆمیسیۆنێکی فەرمی کە بۆ پێداچوونەوەی بڕیاری ئەو لە مانگی فێبریوەری بۆ چالاککردنی یاسای دۆخی ئێمێرجێنسی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کەنەدا بەدی هات ، ووتی کە بە گرینگیدان بە خۆپیشاندانگەلی پڕ لە هەراو هووریا و جەنجاڵی کەنەدا لەو کاتەدا ، ئەمە بڕیارێکی " قورس : بەڵام گرینگ و پێویست بوو .

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ووتی کە پێش هەموو شتێک ، ئەگەر خراپترین ڕووداو لە ڕۆژانی دواتر ڕووی دەدا چی دەقەوما ؟ ئەگەر کەسێک تووشی کارەسات و بریندار دەبوو چی ؟ ئەگەر دەرفەتی ئەنجامدانی کارێمان هەبوو ، چاوەڕێم دەکرد و ڕووداوێکی پێش بینی نەکراو بۆ ئێمە ڕووی دەدا ؟


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە