ته‌حسین خه‌فاجی ووته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان زانیاری نوێ دەرباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئاشكراده‌كات
پەیامی کورد ... ته‌حسین خه‌فاجی ووته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان زانیاری نوێ دەرباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئاشكراده‌كات
ووته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مزووانه سه‌نته‌رێكی دیكه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وامه بۆ دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ستی له‌رووداوه‌كه‌دا هه‌بوه.
ته‌حسین خه‌فاجی ووته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگەیاند : په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شه، هاوپه‌یمانان ئێستا كه له عێراقدان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی حكوومه‌ت بوه، له‌ڕوی پاڵپشتی ئاسمانی و زانیاری هه‌واڵگری و راهێنان و پڕچه‌ككردنه‌وه هاوكاری هێزه عێراقیه‌كانیان كردوه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، ته‌حسین خه‌فاجی ئاشكرایكرد، هه‌ماهه‌نگی سوپا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، سه‌نته‌ری هاوبه‌ش له به‌غدا و هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه به‌م نزیكانه‌ش له دیاله سه‌نته‌رێكی دیكه ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، ووته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاشكرایكرد، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئێمه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێكهێنراوه، له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان بۆ دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ستی له‌رووداوه‌كه‌دا هه‌بوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌وڵێكی هه‌واڵگری گه‌وره‌یه هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه زۆر لایه‌ن بگرێته‌وه، بۆیه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌كه وورد بێت بۆ دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌رپرس بوه له هێرشه‌كه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیارێەتی له به‌ئامانجگرتنی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاندووه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە