ته‌ندرووستی جیهانی : چین زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به په‌تاكه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بخاته‌ڕوو
ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی پێشوازی كرد له بڵاوكردنه‌وه‌ی داتای نوێی پێكین له‌سه‌ر تووشبووانی كۆرۆنا و داواشی كرد، "چین زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به په‌تاكه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بخاته‌ڕوو".
ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له ڕاگه‌یندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تێدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسووس به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ما شیاو وی به‌ڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی نیشتمانی ته‌ندرووستی چین ئه‌نجامداوه و گفتوگۆیان دەرباره‌ی دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردوه، تێدرۆس گرینگی هاوكاری و شه‌فافیه‌تی زیاتری له لایه‌ن چینه‌وه دووپاتكردۆته‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پرۆسه‌ی شیكاریكردنی ئه‌و داتایانه‌ی له‌لایه‌ن چین ه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوو تاوه‌كوو 12ی ئه‌م مانگه ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێگه ده‌دات به تێگه‌یشتنێكی باشتر له دۆخی په‌تازانی و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ر چین.
له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی داوایكردووه ئه‌م جۆره زانیارییانه له‌سه‌ر په‌تاكه و شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ناوچه جیاجیاكانی چین به‌رده‌وام بۆ ڕایگشتی بخرێنه‌ڕوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە