ته‌ندرووستی غه‌ززه : تا ئێستا ٢٧ هه‌زار و ٨٤٠ كه‌س كوژراون و ٦٧ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌سیش برینداربوون
پەیامی کورد ... ته‌ندرووستی غه‌ززه : تا ئێستا ٢٧ هه‌زار و ٨٤٠ كه‌س كوژراون و ٦٧ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌سیش برینداربوون
ته‌ندرووستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ٢٧ هه‌زار و ٨٤٠ كه‌س كوژراون و ٦٧ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌سیش برینداربوون.
ته‌ندرووستی غه‌ززه ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له ٧ی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)ی ٢٠٢٣وه تائێستا ئیسرائیل به به‌رده‌وامی بۆردومانی شوینی نیشته‌جێ بوون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا ٢٧ هه‌زار و ٨٤٠ كه‌س كوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، ووشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات ٦٧ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س برینداربوون.
ئیسرائیل لەم دواییانەدا هێرشی کردە سەر شاری رەفەح لەسەر سنووری میسر، پێش شەڕەکە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس لەو شارەدا دەژیان، ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک فەڵەستینی کە لە ناوچەکانی دیکەی کەرتی غەززە لە شەڕ هەڵاتوون، لەوێ كۆبوونه‌ته‌وه.
ئەمریکا هۆشداریدا لە دەرئەنجامەکانی دەستپێکردنی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر رەفەح، جۆن کۆربی، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ووتی، "ئێمە پێمان وایە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەم کاتەدا کارەساتبار دەبێت بۆ ئەو کەسانە، ئێمە پشتگیری لەوە ناکەین".
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە