توانای قفڵکردنی چاتەکان لە واتس ئاپ دا
پەیامی کورد ... توانای قفڵکردنی چاتەکان لە واتس ئاپ دا
واتس ئاپ تایبەتمەندییەکی بە ناوی "Chat Lock" بۆ بەکارهێنەران چالاک کردووە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بە تاک بە تاک بە بەکارهێنانی پاسۆرد یان ڕێگەی بایۆمەتری چاتەکان قفڵ بکەیت.
لە کاتی بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە، چاتی دڵخواز لەناو فۆڵدەرێکدا دادەنرێت و ئاگادارکردنەوەکانیش لەناو ئەم فۆڵدەرەدا پیشان دەدرێن.
بۆ چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییە دەتوانیت بچیتە سەر پڕۆفایلی پەیوەندییە دڵخوازەکە و کلیک لەسەر بژاردەی Chat Lock بکەیت و چالاکی بکەیت. لەوانەیە ئەم تایبەتمەندییە بۆ هەموو بەکارهێنەران چالاک نەکرێت، بەڵام بەم زووانە بەردەست دەبێت بۆ هەمووان.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە