تورکیا بۆ بە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ مەرج دادەنێت
پەیامی کورد ... تورکیا بۆ بە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ مەرج دادەنێت
تورکیا بۆ بە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ پاڵپشتی نەکردنی پەکەکە و یەپەگە دەکاتە مەرج
سەبارەت بە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ لە لایەن بەرپرسانی تورکیاوە یەک لە سەر یەک بەیاننامە بڵاو دەکرێتەوە .
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاووش ئۆغڵۆ ڕایگەیاند : " ئەو ووڵاتانەی کە دەبنە ئەندام و هاوپەیمانی ناتۆ دەبێ پاڵپشتی لە ڕێکخراوەگەلی تێرۆریستی وەکوو پەکەکە و یەپەگە نەکات . ئەم دوو ووڵاتە " فینلەندا و سوید " هەر دوو بە شێوەیەکی ئاشکرا پاڵپشتی و پشتگیری لە " پەکەکە و یەپەگە " دەکەن .
بە پێی قسەکانی چاووش ئۆغڵۆ ، بە بیانووی پاڵپشتی و پشتگیری کردن لە پەکەکە و یەپەگە بە شێوەیەکی گشتی خەڵکی تورکیا نایانەوێت سوید و فینلەندا ببنە ئەندامی ناتۆ ، دەیانەوێت لە ئەندامبوونی ئەوان دا گێرەو کێشە و ئاستەنگی درووست بکەن .
سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان پێش دوو ڕۆژ لە دژی ئەندامبوونی ئەو دوو ووڵاتە لە ناتۆ ڕاگەێندراوی بڵاو کردبووەوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە