تورکیا بە تەواوی لە لایەن ئەمریکاوە بێ هیوا دەکرێت
پەیامی کورد ... تورکیا بە تەواوی لە لایەن ئەمریکاوە بێ هیوا دەکرێت
سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، خواستی تورکیا بۆ گەڕانەوە بۆ ناو بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی شەبەحی F-35 لەڕێگای فشارخستنەسەر هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی بە دژایەتیکردنی بەئەندامبوونی هەریەک لەسویدو فینلەندا نایەتەدی.
ئادەم سمیس سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕوونیکردۆتەوە، تورکیا جارێکی تر ناتوانێت بگەڕێتەوە ناو بەرنامەی فڕۆکەی F-35، لەبەرئەوەی ئەنکەرە بێ گوێدانە ناڕەزایەتییەکانی واشینتۆن، سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400ی ڕووسی کڕیوە.
بەوتەی سمیس، کڕینی ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەی ڕووسیا هێشتا جێگای نیگەرانی واشنتۆنە، لەبەرئەوەی بوونی ئەو جۆرە سیستەمە لەگەڵ فڕۆکەی F-35 لەیەک جێگادا ناتونجێت، لەبەرئەوەی مەترسی هەیە زانیارییەکانی ناو فڕۆکەکە بگاتە دەستی ڕووسەکان.
هەروەک وتوویەتی:"پێمانوایە لەکۆتاییدا هەندێک چەک بە تورکیا دەفرۆشین، بەڵام بەدڵنیایی ئەو فڕۆکەی F-35ی لەناودا نابێت".
وتوشیەتی:"نازانێت ئەوروپاییەکان چی بەتورکیا دەفرۆشن، بەڵام پێشیوایە ئەوانیش هەر بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ تورکیادا دەکەن".
سەبارەت بەڕێگرییەکانی تورکیا لەئەندامبوونی سویدو فینلەندا لەناتۆ، سمیس وتویەتی:"ئەردۆغان دەڵێت ئەگەربێتو ئۆفەرێکی باشی نەخرێتە بەردەم ئەوە بەئەندامبوونی ئەو دوو ووڵاتە ئەوروپاییە لەناتۆ ڕازیی نابێت، بەڵام ئەوە بابەتێکی زۆر نامەعقولە کە ئەردۆغان پێیوابێت ئەوە باشترین سات و سەودایە لەسەر ئەو پرسە دەیکات".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە