تورکیا بە خومپارە هێرشی کردە سەر باکووری سووریا

پەیامی کورد      ...    تورکیا بە خومپارە هێرشی کردە سەر باکووری سووریا .

ئەرتەشی تورکیا ناوچەگەلێکی لە ناوەندی باکووری حەلەب لە سووریا بە گووللە تۆپی خومپارە کردووەتە ئامانج .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری العالم ، ئەرتەشی تورکیا دوو گوندی عین دقنە و بیلۆنیە لە ناوەندی باکووری حەلەب کردووەتە ئامانجی تووند و قورسی هێرشی خومپارەییەوە .

هەروەها دەوترێ هێزە چەکدارەکانی خۆجەیی لەگەڵ میلیشیا سەربازییەکانی ژێر کۆنترۆڵ و پاڵپشتی تورکیا لە ناوەندی باکووری حەلەب تێکهەڵچوون ڕوویداوە .

ئەم هێرشانە لە حاڵێکدا ئەنجام دراوە کە سەرچاوەگەلی مییایی پێشتر هەواڵیان لە ئامادەکاری ئەرتەشی تورکیا بۆ ئەنجام دانی دوو ئۆپراسیۆن لە ناو خاکی سووریا ڕاگەیاندبوو .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە ، ئۆپراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا بڕیار وایە لە پارێزگای ئێدلیب و هەروەها لە دژی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام بدرێت .

پێشتر تورکیا کاروانێک پێکهاتوو لە ١٠٠ ئۆۆمبێلی هەڵگری تۆپ و تانکی بۆ ئێدلیب لە باکووری سووریا گواستووەتەوە کە هەندێک لەو باوەڕەدان ، ئانکارا بەم هەنگاوە کێشە ناوخۆییەکانی خۆی بۆ دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا ڕادەگوێزێت .

 


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە