تورکیا بە فەرمی لە بەرنامەی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف - ٣٥ دەرکرا
پەیامی کورد ... تورکیا بە فەرمی لە بەرنامەی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف - ٣٥ دەرکرا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " بە شێوەی فەرمی تورکیای ئاگادار کردەوە کە لە بەرنامەی بەرهەمهینانی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف - ٣٥ دەرکراوە . تورکیا ش دواتر لە ڕووسیا مووشەکی ئێس - ٤٠٠ ی کڕیبوو .
بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە ئاژانسی فەرمی حکوومەتی تورکیای ڕاگەیاندووە کە تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی بەرنامەی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری F-35 دەرکراوە . لەو لیستەی کە ئەو ووڵاتانەی بەشداری بەرنامەی فڕۆکەگەلی شەڕکەری F-35 ی نوێیان کردووە و تورکیا لەم لیستەی دەرهێندراوە و هیچ ووڵاتێکی دیکەش بەم لیستە زیاد نەکراون .
ئەمە لە حالیکدایە کە تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری بەرنامەی فڕۆکەگەلی شەڕکەری F35 کردبوو . جگە لە ووڵاتی تورکیا ٨ ووڵاتی دیکەش وەکوو ئەمریکا ، بەریتانیا ، ئیتاڵیا ، نۆرێژ ، هۆڵەندا ، ئۆسترالیا ، دانیمارک و کەنەدا لەم بەرنامەیەدا بەشداری ئەم بەرنامەیان کردبوو .
هەروەها بڕیار وابوو کە تورکیا ١٠٠ فڕۆکە بکڕێت . ئەمریکا لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ خاوەنداریەتی ٦ فڕۆکەی بە تورکیا بەخشیبوو بەڵام لە دوای ئەوەیکە لە نێوان ئەو و ئانکارادا کێشە و گرفت هاتە ئاراوە سەبارەت بە مووشەکی S-400 لە ڕادەستکردنی فرۆکەکانی خۆی بە تورکیا پاشگەز بووەوە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە