تورکیا : جەڵتەی مێشکی ئەردۆغان ڕاست نییە / ئەردۆغان باری تەندرووستی جێگیرە
پەیامی کورد ... تورکیا : جەڵتەی مێشکی ئەردۆغان ڕاست نییە / ئەردۆغان باری تەندرووستی جێگیرە
ئۆکتای، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند : ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، هەڵامەتێکی سووکی هەیە و ئێستا حاڵەتەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە، لەگەڵ تیمی پزیشکی بەردەوام لە پەیوەندیداین.
ئۆمەر چەلیک ووتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا:
هەندێک میدیای بیانی بە شێوەیەکی ناپیشەیی ئەو دەنگۆیەیان بڵاوکردەوە، کە ڕەت دەکرێتەوە، کە ئەردۆغان لە لووتکەی کارەکەیدایە و تەنها بەدەست سەرمایەکی سووکەوە دەناڵێنێت و سبەی دەگەڕێتەوە بۆ پلانەکانی هەڵبژاردن.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە