تورکیا داوا لە ئەمریکا دەکات پشتیوانی کردن لە کورد کۆتایی پێبێنێت

پەیامی کورد     ...   تورکیا داوا لە ئەمریکا دەکات پشتیوانی کردن لە کورد کۆتایی پێبێنێت

ووتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا داوای لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد، دەستبەرداری پشتیوانیکردنی کورد ببێت.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕووسیا توودەی، ئیبراهیم کاڵن ووتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لەچاوپێکەوتنێکی تەفەفزیۆنیدا داوای لەئەمریکا کردوە، کۆتایی بە پشتیوانیکردنی کورد و رێکخراوی عەبدۆڵلا گولەن بهێنێت.

کاڵن لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بەوە کردوە، لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جاک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا پرسی کۆتایی هێنان بەچالاکییەکانی رێکخراوی فەتحۆڵلا گولەن لەناو خاکی ئەمریکا تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانیان بوە.
ووتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئەوەشی روونکردەوە کە بەئەمریکایان ووتووە دامەزراوەکانی یەپەگە کە سەربە کوردە لەگەڵ "BD" و "Gulen" لەلیستەی تیرۆردان و نابێت ئەمریکا چیتر پشتیوانییان بکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو بابەتانە هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا بوە هەر لە دەستبەکاربوونی ئیدارەی باراک ئۆباما تا ئیدارەی ترامپ کە " بەداخەوە نەیتوانی هەنگاوی پێویست لەوبارەیەوە بنێ."
لەبارەی ئەو نامەیەی ئەنجوومەنی پیران کە واژووی ٥٤ ئەندامی ئەنجوومەنەکەی پێوەیە و داوای سزادانی تورکیا دەکات، کاڵن ووتی، ئەو هەنگاوە گرژییەکانی نێوان ئانکارا و واشینتۆن زیاددەکات.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە