تورکیا داوا لە ئەمریکییەکان دەکات بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک بەجێبهێڵن

پەیامی کورد     ...    تورکیا داوا لە ئەمریکییەکان دەکات بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک بەجێبهێڵن .

سەرۆکی حێزبی وەتەن ی تورکیا پێشنیاری دەرچوونی سەربازان و نیزامی یانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک دەخاتە ڕوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک تورکیا لە دوای بەیاننامەکەی خۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا بە بۆنەی بە فەرمی ناساندنی " کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان دەیویست سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک دەربکات . ئەم پێشنیارە لە لایەن دۆغۆ پەرینچەک ، ڕابەری حیزبی وەتەنی ئەم ووڵاتەوە خرابووە ڕوو .

ئەم سیاسەتمەدارە ڕایگەیاند ئەرتەشی تورکیا ڕاستەخۆ دوای کۆنترۆڵی بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک بە دەست بگرن و لە ١٥ ڕۆژدا ئەمریکییەکان دەبێ بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان .

بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک لە نزیکی ویلایەتی ئادانا یە ، ئەم بنکەیە لە لایەن هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا و ئەمریکا کەڵکی لێوەربگیرێت .

بایدن سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەرکردنی بەیاننامەیەک دوێنێ کۆمەڵکوژ کردنی ئەرمەنییەکانی لە کاتی ئیمپراتووری عووثمانییەکانی بە فەرمی ناساند .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە