تورکیا دەست بەسەر کەشتییەکی ووڵاتی ڕووسیادا دەگرێت .
پەیامی کورد ... تورکیا دەست بەسەر کەشتییەکی ووڵاتی ڕووسیادا دەگرێت .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند : گۆمرۆکی تورکیا کەشتییەکی بارهەڵگری ووڵاتی ڕووسیای کە هەڵگری دانەوێڵەی ووڵاتی ئۆکراین بووە ڕاگرتووە و دەستی بە سەردا گرتووە .
هەواڵنێری ڕۆیتەرز لەزاری باڵیۆزی ئۆکراین لە تورکیا بڵاوی کردەوە کە گومرگی تورکیا دەستی بەسەر کەشتییەکی ڕووسیا گرت کە دانەوێڵەی ئۆکراین یای تاڵان کردبوو.
بەرپرسێکی ئۆکراینی ڕایگەیاند: "ئۆکراین داوای لە تورکیا کردبوو کە پێش بە پاپۆڕەی" ژیبەک ژوولی"، کە بە ئاڵای ڕووسیاوە و بەرەو تورکیا دەچوو، بگرێت." بە پێی زانیارییەکانی ئەم بەرپرسە ئەم کەشتییە دانەوێڵەی بە تاڵان براوی ئۆکراینی لە بەندەری بردیانسک بار کردووە، شارێک کە ڕووسیا داگیری کردووە.
ڕویتەرز بڵاوی کردووەتەوە کە" ئەم کەشتییە، نزیکەی ٤٥٠٠ تەن دانەوێڵەی هەڵگرتووە و لە بردیانسک باری کردووە.
تاکوو ئێستا دەسەڵاتدارانی کرێملین هیچ کاردانەوەیەکیان نەنواندووە
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە