تورکیا : زیارەتی مەجازی کەعبە یا خود مێتائۆرس " حەج " ێکی ڕاستەقینە نییە
پەیامی کورد ... تورکیا : زیارەتی مەجازی کەعبە یا خود مێتائۆرس " حەج " ێکی ڕاستەقینە نییە .
بەڕێوبەرێکی کاروباری دینی لە تورکیا ڕایدەگەێنێت : دەتوانرێ کەعبە بە شێوەی مەجازی زیارەت بکرێت بەڵام ئەم زیارەتە ، حەج ی ڕاستەقینە نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک " ڕەمزی بیرجان " بەڕێوبەری خزمەتگوزاری حەج و عۆمرە لە دامەزراوەی دیانەتی تورکیا لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی : دەتوانرێ کەعبە لە سەر سەکۆگەلی مەجازی و سەرووری جیهانییەوە " مێتائۆرس " زیارەتی کرد ، بەڵام ئەمە " حەج ێکی ڕاستەقینە " هەژمار ناکرێت .
ئەم باسە لە کاتێکەوە دەستی پێکرد کە عەرەبستانی سەعوودی بە نوێکاری نوێیەوە لە دیسەمبەری ٢٠٢١ ، دەستی بە نوێکارییەکەوە دا کە بەو پێیە بە موسڵمانان ئیزن دەدات تاکوو بە شێوەی مەجازی " حجر الاسود " لە ماڵی کەعبە لە ماڵەکانی خۆیانەوە ببینن .
ئەم ڕووداوە سەرووی جیهانییەوە " نوێکاری بەردی ڕەشی مەجازی " ناو لێنا کە لەوەدا کاربەرانی دەتوانن بە شێوەی مەجازی بەردی ڕەشی پیرۆزی " حجر الاسود " کە لە گۆشەیەک لە کەعبە دایە لە مزگەوتی حەرام لە مەککە دایە ببینن .
ئەم نوێکارییە هۆکاری درووستکردنی کێشەو گرفت لە نێوان هەندێک لە موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان لە میدیاکانی کۆمەڵایەتی یەکاندا کە ئایا " حەج ی مەجازی یا خود سەرووی جیهانی " دەتوانرێ " عیبادەتێکی ڕاستەقینە " هەژمار بکرێت ؟
لە ئێستادا بەرپرسانی کاروباری دیانەتی تورکیا لە ووڵامدانەوە بە پرسیارەکانی موسڵمانانی ئەم ووڵاتە دەڵێن ئەمە حەج ێکی ڕاستەقینە نییە . ڕەمزی بیرجان لە ووڵامدانەوە بەم پرسیارە ، حەج لە کەش و هەوای سەرووی جیهان ەوە بە نەکراو ناوبرد و بە بەیانی ئەوەی کە موسڵمانان دەتوان لە سەرەوەی ئاسمان ەوە کەعبە زیارەت بکەن ، بەڵام هیچ کات بە عیبادەتی ڕاستەقینە هەژمار ناکێت ووتی :" دەبێ پێی حاجی بە زەوین باگت "
ئەو هەروەها ووتی کە ئەم نوێکارییەی عەرەبستان " بۆ ڕیکلام " خراوەتە ڕێ و " هاوشێوەی سەردانیکەرانە لە مۆزەخانە بە چاویلکەی ڕاستەقینەی مەجازی " یە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە