تورکیا سڕ کرا
پەیامی کورد ... تورکیا سڕ کرا .
دانووستاندنی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکیتی ئەورووپا لە لایەن ئەو یەکیتییەوە سڕ کرا و ڕاوەستێندرا .
کۆنسەی یەکیتی ئەورووپا لە بریارێکی گرینگ دا ڕایگەیاند دانووستاندنی ئەندامیەتی تورکیا بۆ بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکیتی ئەورووپادا کە هیچ بەرەوپێشچوونێکی تێدا بەدی نەکرا ، ڕادەگیرێت و بە یەکجاری سڕ کرا و ڕاگیرا .
لە ڕاگەیندراوی کۆنسەی یەکیتی ئەورووپا دا هاتووە " کۆنسەی ئەم یەکیتیییە بە دڵگرانی و خەمگینی یەوە دەبیێت کە تورکیا لە یەکیتی ئەورووپا دوور دەکەوێتەوە .
لە دانیشتنی تایبەتدا بۆ ئامادەکارییەکانی لووتکەی سەرۆکایەتی یەکیتی ئەورووپا کە لە کۆتایی ساڵدا ئەنجام دەدرێت و بەڕێوە دەچێت بڕیار درا کە کە دانووستاندنەکانی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکیتی ئەرووپا کە هیچ پێشکەوتنێکی بە خۆیەوە نەبینیوە بە شێوەیەکی ڕاگیراو بمێنێتەوە و سڕ بکرێت .لە بڕیارەکەی کۆنسەی کاروباری گشتی یەکیتی ئەورووپادا ووتراوە کە کۆنسەکە بە خەمبارییەکی زۆرەوە دەبینێت کە تورکیا لە یەکیتی ئەورووپا دوور دەبێتەوە .
هەروەها بڕیار وایە کە یەکیتی ئەورووۆا ڕەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا ش دەگرێت و ئاشکرای دەکات کە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە سیاسەتی یەکیتی ئەورووپاوە زۆر دوورە و هاوشیوەی لیبیا بڕیاری دوورکەوتنەوەی درا . هەروەها تورکیا بەوەش تۆمەتبار کرا کە چەکی هەناردەی لیبیا کردووە
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە