تورکیا عەفرین ڕادەستی گرووپى تیرۆریستى تەحریر شام دەکات؟

پەیامی کورد    ...  تورکیا عەفرین ڕادەستی گرووپى تیرۆریستى تەحریر شام دەکات؟

 بەپێی زانیارییەکان، گرووپى تیرۆریستى تەحریر شام (HTS، چوونەتە نێو شارۆچکەی سەندرێس لە عەفرین و ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای عەفرینیان پشکنیوە.

لە باشووری عەفرین شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای نیشتمانی سووریا و گرووپى تیرۆریستى تەحریر شام (HTŞ) درووست بووە و ئەم گرووپە تیرۆریستییە چەند گوندێکی شارۆچکەی جندرێسیان لە باشوور و ڕۆژئاوای عەفرین گرتووە.

بە گوێرەی هەندێک ماڵپەڕ، جندیرێس و گوندەکانی باشوور و رۆژئاوای عەفرین بەبێ هیچ پێکدادانێک رادەست کراون.

تورکیا و سوپای نیشتمانی سووریا لە ساڵی ٢٠١٨دا عەفرینیان داگیر کرد. هەروەها گرووپى تیرۆریستى تەحریر شام دوای شەڕی ناوخۆی سووریا لە ئیدلب بە کپى مابووەوە. ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە تورکیا هەڕەشە لە ئۆپراسیۆنە نوێیەکانی تەل رەفعەت و مێنبج دەکات.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە