تورکیا هۆشداری دەداتە ژەنەڕاڵ حەفتەر

پەیامی کورد     ...     تورکیا هۆشداری دەداتە ژەنەڕاڵ حەفتەر

وەزیری بەرگری تورکیا لە کاردانەوە بە قسەکانی ژەنەڕاڵ حەفتەر دەربارەی گرینگی دەرچوونی تورکیا لە لیبیا هۆشداری پێدا کە لە ئەگەری هێرش ڤۆ سەر سەربازان و نیزامی یانی تورکیا ، ئەرتەشی ئەم ووڵاتە ووڵامی سەربازی دەداتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزیری بەرگری تورکیا خلووسی ئاکار لەگەڵ دەوڵەت ڕێکەوتننامەی نەتەوەیی بە فەرمی ناسێندراوە لە کۆمەلگا نێودەوڵەتییەکان لە تەرابلۆسی لیبیا ووتووێژی کرد .

وەزیری بەرگری تورکیا ووتی ئەگەر ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا هێرش بکاتە سەر سەربازانی تورکیا ، ئانکارا لە ووڵامدا هێرشی خۆی دەکات .لەم پەیوەندییەدا ، ئاکار بە فەرماندەی ئەرتەشی لیبیا ، فیڵد مارشاڵ خەڵیفە حەفتەر ڕاسپاردە کرد کە بێتەوە سەر خۆی .

ئەو ووتی : حەفتەر تاونبارێکی سەڕە ، بکوژە . ئەو و هەوادارەکانی دەبی بزانن کە لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئەرتەشی تروکیا ئەوە ئەوان دەبنە ئامانجیکی یاسایی  .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە