تورکیا هێرشی تۆپخانەیی دەکاتە سەر " عەین عیسا " لە سووریا
پەیامی کورد ... تورکیا هێرشی تۆپخانەیی دەکاتە سەر " عەین عیسا " لە سووریا .
سەرچاوەگەلی میدیایی سووریا هەواڵ لە هێرشی تۆپخانەیی ئەرتەشی تورکیا بۆ دەورووبەری ناوچەی " عەین عیسا " لە باکووری ڕەققا دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک تۆپخانەکانی ئەرتەشی تورکیا شەوی ڕابردوو ناوچەی " عەین عیسا " یان لە باکووری ڕەققا " باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا " کردووەتە ئامانج .
دەوترێ ئەم هێرشە تۆپخانەییە لە گوندی " مەعلەک " و جاددەی نیودەوڵەتی " ئێم - ٤ " لە ناوەندی ناوچەی عەین عیسا ئەنجام دراوە
هەفتەی ڕابردوو ش ئەرتەسی تورکیا گوندەکانی " بیلۆنیە " منغ " و " عین دقنە " یان لە ناوەندی باکووری حەلەب کردووەتە ئامانج تۆپخانەکانی خۆیان
سەربازانی ئەرتەسی تورکیا لەم دواییانە هەروەها هەوڵ بڕینی ئاوی خواردنەوەیان بە سەر یە میلیۆن کەسی سووری دانیشتووی حەسەکە داوە
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە