تورکیا : هێزی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە یەکسان بوو بە ٥٠٠ بۆمبی ئەتۆمی

پەیامی کورد   ...  تورکیا : هێزی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە یەکسان بوو بە ٥٠٠ بۆمبی ئەتۆمی

بەڕێوبەری گشتی کاروباری بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتی سرووشتی تورکیا ڕایگەیاند، ئەو ووزەیەی کە بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە بە گوڕی ٧.٧ پلە دەردەچێت، یەکسانە بە ووزەی ٥٠٠ بۆمبی ئەتۆمی.

ئۆرهان تاتار ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ووردەکارییەکانی بوومەلەرزەکانی ڕۆژی دووشەممە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕایگەیاند: یەکەم بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر ٦٥ چرکەی خایاند و بوومەلەرزەی دووەمیش ٤٥ چرکەی خایاند، زەوییەکەش بۆ ماوەی دوو خولەک بە تووندی لەرزۆک بوو .

سەبارەت بە چالاکی گڕکانەکان لە دوای بوومەلەرزەکە، ئەم بەرپرسە ووتی: ئێمە سەرنجمان نەدا بە لێشاوی لاڤا و خۆڵەمێشی گڕکانەکان و ڕۆیشتنی نەوت و گاز لە ناوچەی بوومەلەرزەکە.

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا، لەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، زیاتر لە دوو هەزار پاش لەرزە تۆمارکراوە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە