تورکیا و بەریتانیا نامەیەکیان واژوو کرد بۆ بەهێزکردنی هاوکاری بەرگری

پەیامی کورد  ...  تورکیا و بەریتانیا نامەیەکیان واژوو کرد بۆ بەهێزکردنی هاوکاری بەرگری

یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و گرانت شاپس وەزیری بەرگری بەریتانیا لە ئانکارا کۆبوونەوە و نامەیەک بۆ بەهێزکردنی هاوکاری بەرگری لە نێوان هەردوو ووڵات واژوو کرا.

دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەێندرا کە بەریتانیا و تورکیا بڕیار دراوە لە چوارچێوەی زیادکردنی ئاسایشی نیشتمانی و ناوچەکەدا لە نزیکەوە لە بواری هاوکاری ئەمنیدا کاربکەن و نامەیەکی نیەتیش بۆ ئەمەش ئامادەکراوە.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، سوپای ئەو دوو ووڵاتە لێکۆڵینەوەی ئەمنی ئەنجام دەدەن بۆ ئەگەری ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی کە لە دەریای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدرێت.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و وەزیری بەریتانیا سوپاسی ڕۆڵی تورکیای لە دەریای ڕەش کرد.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە