تورکیا و ڕووسیا بە بێ ئامادەبوونی ئێران لەگەڵ قەتەر سەبارەت بە دۆخی سووریا ووتووێژیان ئەنجام دا
پەیامی کورد ... تورکیا و ڕووسیا بە بێ ئامادەبوونی ئێران لەگەڵ قەتەر سەبارەت بە دۆخی سووریا ووتووێژیان ئەنجام دا .
مەولوود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ١١ ی مارس ڕایگەیاند کە تورکیا ، ڕووسیا و قەتەر لە هەوڵی ئەوەدان کە چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕی دە ساڵەی سووریا بدۆزنەوە .
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی تورکیا لە دوای ئەنجامدانی ووتووێژگەلیک لە دەوحە لەگەل وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ڕووسیا و قەتەر ووتی : ئەمڕۆ ئێمە ڕەوەندێکی ڕاوێژکارانەی سێ لایەنەی نوێمان دەست پێکردووە
هەروەها ووتی ئامانجی ئێمە باسکردن دەربارەی چۆنیەتی بەشداری لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێگە چارەیەکی سیاسی پایەدار لە سووریایە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە