تورکیا ١٠٠ گه‌شتی ئاسمانی ووڵاته‌كه‌ی هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... تورکیا ١٠٠ گه‌شتی ئاسمانی ووڵاته‌كه‌ی هەڵوەشاندەوە
هێڵی ئاسمانی توركیا رایگه‌یاند، ١٠٠ گه‌شتی ئاسمانی ووڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه كه بڕیار بوو سبه‌ینێ له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیستانبووڵ و سەبیحە گۆكچێن ئه‌نجامبدرێن، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له راگه‌ێندراوێكدا نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانی توركیا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی خراپی كه‌ش وهه‌واوه، ١٠٠ گه‌شتی ئاماده‌كراو بۆ ئیستانبووڵ و له ئیستانبووڵ یشه‌وه بۆ شار و ووڵاتانی دیكه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه كه ٨٠ گه‌شتی ئاسمانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبووڵ و ٢٠ گه‌شتیشیان له فڕۆكه‌خانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی سەبیحە گۆكچێن بون.
هێڵی ئاسمانی توركیا داوای له گه‌شتیاران كردوه، له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی هێڵی ئاسمانی توركیاوه به‌دواداچوون بۆ كات و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕه‌وشی گه‌شته‌كانیان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، "گه‌شتیاران ده‌توانن گه‌شته‌كانیان له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی هێڵی ئاسمانی توركیاوه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه یاخود دوای بخه‌ن یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به بنكه‌ی زانیارییه‌وه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە